پەرلەمانتارانی بەسرە: داوای بە ھەرێمبوونی پارێزگاکەمان دەکەین

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەرلەمانتارانی بەسرە دەڵێن ئەگەر داواکارییەکانیان پشتگوێ بخرێن داوای بە ھەرێمبوونی پارێزگاکەیان دەکەن و ١٢٧ پەرلەمانتاریش داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکان.

پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، ھۆشدارییان داوەتە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران، ئەگەر داواکارییەکانیان تایبەت بە باشکردنی کارەبا لە پارێزگای بەسرە و تەرخانکردنی پترۆدۆلار بۆ ئەو پارێزگایە پشتگوێ بخرێن، بە رەسمی داوای بە ھەرێمبوونی پارێزگای بەسرە دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە ١٢٧ پەرلەمانتار ئیمزایان کۆ کردووەتەوە و داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە وادەی کۆبوونەوەیەک دیاری بکەن بۆ گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر کە یەکێکیان پرسی تەرخانکردنی پترۆدۆلارە بۆ پارێزگای بەسرە.