ھەر ھاوبەشێکی کارەبا زیاتر لە یەک ملیۆن دینار قەرزدار بێت و قەرزەکەی نەداتەوە کارەباکەی دەبڕدرێت

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە بڕیاری وەزارەتی کارەبای ھەرێم، ھەر ھاوبەشێکی کارەبای نیشتمانی زیاتر لە یەک ملیۆن دینار قەرزدار بێت و قەرزەکەی نەداتەوە کارەباکەی دەبڕدرێت،

ئەو بڕیارەی وەزارەتی کارەبا نیگەرانی دانیشتوانی قەزای سۆرانی لێکەوتووەتەوە، چونکە حکومەت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار قەرزی لای ھاوبەشانی کارەبایە.