بەشە بەنزینی سلێمانی لە بەغدادەوە زیاد دەکرێت

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانیداوە و بڕیارە بەمزووانە بگاتە سلێمانی.

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، دوای ھەوڵە بەردەوامەکانیان ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکرانەوە، کە وەزیری نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی.

وتیشی، لەئێستادا کۆی گشتی بەنزینی نێردراو لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوتی عێراق ٥٤۰ ھەزار لیتر بەنزینـە، بەمزووانە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی.

ئاشکراشیکرد،  بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عێراق ئەمە یەکەمین جارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی تەرخان بکرێت.