ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی رەوشی غەززە کۆدەبێتەوە

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رەوشی غەززە و شەڕی موشەکیی نێوان گروپی جیھادی ئیسلامی و ئیسرائیل تاوتوێ دەکات، فەڵەستینیش داوا دەکات، ئەنجومەنی ئاسایش رۆڵی ھەبێت بۆ راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل.

ریاز مەنسور وەزیری دەرەوەی فەڵەستین رایگەیاند، پەیوەندیان بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەندامانی تری ئەنجومەنەکە کرد و داوایان کرد، ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتی راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە لەئەستۆ بگرێت و ھێرشەکان ئیدانە بکات و پارێزگارییەکی نێودەوڵەتییش بۆ گەلی فەڵەستین دابین بکات.

وتیشی، ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش وەڵامی داواکەی فەڵەستینیان داوەتەوە و رێککەوتون رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و داخراو ئەنجام بدەن و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوتوێ بکەن.