رێگەی گوندەکانی زەنگەنە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دانیشتوانی گوندەکانی زەنگەنە لە سنوری ناحیەی سەنگاو نیگەرانن لە خراپی رێگاوبانەکان و دەڵێن، رێگاکەیان تێکچوە و پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە، بەرێوەبەری رێگاوبانی چەمچەماڵیش دەڵێت، پڕۆژەی رێگاوبانی گوندەکانی زەنگەنە خراوەتە کارنامەی پڕۆژەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بەڵام ماوەی زیاتر لە ھەشت ساڵە ئەو پڕۆژانە راگیراون.