ئەمریکا: چین بەنیازە کۆگا ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار ھێندە زیاد بکات

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، چین بەنیازە کۆگا ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار ھێندە زیاد بکات.

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، چەندین جار لێپرسراوانی چین باسیان لەوە کردووە کە ئامادەن بۆ گفتوگۆ بە مەبەستی بە دیھێنانی سەقامگیری و گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام ئەوە تەنھا لە چوارچێوەی قسەکردن دەرنەچووە و ھیچ ھەنگاوێکی جددیان لە سەر ئەو پرسە نەھاویشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چین بە نھێنی بەردەوامە لە پەرەپێدانی بواری ئەتۆمی و لەئێستاشدا بە پێی ئەو زانیارییە ھەوالگرییانەی لە بەردەستیاندایە، پەکین بەنیازە کۆگا و گەنجینە ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار ھێندە زیاد بکات.