لوبنان داوا لە عێراق دەکات رێککەوتنی ھەناردەی سوتەمەنی درێژبکاتەوە

06/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی لوبنان بە رەسمی داوا لە عێراق دەکات رێککەوتنی نێوان تایبەت بە سوتەمەنی بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکاتەوە.

نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و بە رەسمی داوای کردووە بەغداد رەزامەندی پیشانبدات لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی سوتەمەنی کە لە نێوانیاندا ئیمزا کراوە و مانگی داھاتوو کۆتایی دێت، بۆئەوەی عێراق بەردەوام بێت لەسەر ھەناردەی سوتەمەنی بۆ لوبنان.

پێشتریش وەلید فەیاز وەزیری وزە لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان رایگەیاندبوو، ھەناردەی سوتەمەنی لە عێراق بۆ لوبنان بە ھۆی ناکۆکی لەسەر نرخەکەی بۆ نیوە کەمبووەتەوە.