زانكۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەكپۆشی جێبەجێ دەكات
کوردسات نیوز
زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی نوێی خوێندن سیستمی یەکپۆشی جلوبەرگی خوێندکاران جێبەجێ دەکات.
"د. کامەران یونس"سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ سیستمی یەکپۆشی جلوبەرگی خوێندکاران لە ھەموو کۆلێژەکانی زانکۆ جێبەجێ دەکەن، وتیشی، دوو ڕەنگی جلوبەرگی"رەساسی و سپی لەگەڵ ڕەش و سپی"یان بۆ خوێندکاران دیاریکردوە، کۆلێژەکانیش ئازادن کام رەنگ ھەڵدەبژێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی یەکپۆشی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییە، ھەروەھا ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی بنەماڵەی خوێندکاران.
|