قائانی: پلانمان ھەیە لە کاتی گونجاودا وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل بدەینەوە
کوردسات نیوز
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، پلانیان داڕشتووە بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، وەڵامدانەوەکانیشیان لە کاتی خۆی و یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاسایشی ئیسرائیل لە پاشەکشەدایە و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە سەنگەرەکانی بەرگریکردن.
ئاشکراشیکرد، حزبوڵای لوبنان سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ ئاراستەکردنی ھێرشێکی گەورە، بۆ سەر ئیسرائیل و سڕینەوە یەکجارەکی قەوارەکەی.
قائانی جەختیشیکردەوە، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیونیکردنی سەنگەرەکانی بەرگریکردن لە دژی ئیسرائیل، باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەی جەنگێکی بەردەوامە لەپێناو پەکخستنی توانا سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل.
|