ئەمینداری گشتی ئۆپیک: روسیا لە ئۆپیک پڵەس ھۆکاری سەرکەوتنی رێککەوتنەکانە

01/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ھەیسەم غەیز" ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک رایاگەیاند، بوونی روسیا لە ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس ھۆکاری سەرکەوتنی رێککەوتنەکانە.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەیدا بەوەی، رێکخراوی ئۆپیک لە رکابەریدا نییە لەگەڵ روسیا، بەڵکو ئەو وڵاتە رۆڵێکی گەورە و سەرەکی ھەیە لە ھاوسەنگ کردنی بازاڕی وزە لە جیھاندا.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک وتیشی، بوونی روسیا لە ئۆپیک پڵەس ھۆکاری سەرکەوتنی رێککەوتنەکانە، باسی لەوەشکرد کە  گۆڕانکارییەکان لە نرخی نەوت تەنھا پەیوەندی بە رووداوەکانی روسیا و ئۆکراینەوە نییە.