نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار دابەزی

01/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار دابەزی و بڕیاریشە ئەم ھەفتەیە وڵاتانی رێکخراوی ئۆپیک و گەورە وڵاتانی تری بەرھەمھێنی نەوت کۆببنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی زیاتر لە %١ دابەزی و بە ١٠٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش بە ٩٧ دۆلار و ٣٢ سەنت بووە و بە رێژەی ١.٣٢% دابەزی. 

دابەزینی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان لە جیھاندا و گەشەی ئابوری لە ئەوروپا و ئەمریکاش دابەزینی تۆمارکردووە. 

بڕیاریشە وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس رۆژی ٤شەممە کۆببنەوە و بڕیار لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بدەن بۆ مانگی ئەیلول.