پەتایەکی توندی سکچون و رشانەوە لە نێو منداڵاندا سەریھەڵداوە

12/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماوەی دوو ھەفتەیە پەتای سکچون و رشانەوە لەناو منداڵاندا لە سلێمانی بڵابووەتەوە و بەھۆیەوە رۆژانە ژمارەیەکی زۆری منداڵ لە نەخۆشخانە دەخرێنە ژێر چادێرییەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمالی تایبەت بە منداڵانیش لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەرزی گەرما و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنی ھۆکاری سەرەکی زۆربونی حاڵەتەکانن و پێویستە لەکاتی توندبونی کاریگەرییەکان لەسەر تەندروستی منداڵ لە زووترین کاتدا سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.