لایەنەکان چاوەڕێن یەکێتی تەواوکەری ئەو رۆڵە بێت کە سەرۆک مام جەلال ھەیبووە
کوردسات نیوز
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەرێگەی ئەو وەفدەی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدادی کرد، ئەو پەیامەی گەیاند کە یەکێتی ھێزێکی سەرەکییە لە گۆڕەپانی سیاسی و بۆ ھەر پرس و بابەتێکی پەیوەست بە عێراق و عێراقییەکان لە دەرەوەی گۆڕەپانەکە نییە و بە بەھێزییەوە رۆڵی خۆی لە بەغداد دەگێڕێت، لەبەرامبەریشدا ھێز و لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێن یەکێتی وەک ھێزێکی کاریگەر تەواوکەری ئەو رۆڵە بێت کە سەرۆک مام جەلال ساڵانێک لە بەغداد گێڕاویەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان و کۆکردنەوەی عێراقییەکان.
|