بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی زیاد دەکات

12/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراقدا ھاتووە، کە بانکەکەیان خراوەڕووی دۆلاری ئەمریکی زیاد دەکات بە پێی ڕیزبەندی پۆلێنکراوی کۆمپانیاکانی ئالوێری دراو لە عێراقدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی عێراقدا ھاتووە لە پێناو پڕکردنەوەی خواستی بازاڕ لە دۆلاری ئەمریکی و ھاوسەنگی سیاسەتی نەختینەیی لە عێراقدا، بانکی ناوەندی عێراق ھەفتانە ٣٠٠ ھەزار دۆلار بۆ بانکەکان دابین دەکات و، ھەرچی پشکی کۆمپانیاکانی ئالوێری دراویشە بە پێی ڕیزبەندی پۆلێنکراویان دۆلاریان بۆ زیاد دەکات بە جۆرێک، کۆمپانیاکانی ئالوێری دراو لە جۆری "A" بڕی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلار و لە جۆری "B" بڕی ٧٥٠ ھەزار دۆلار و جۆری"C"یش ٧٠ ھەزار دۆلار.


زیادکردنی خراوەڕووی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندیەوە دوای ئەوە دێت، دوو ھەفتەیە بەھای دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا ڕووی لە ھەڵکشان کردووە، بەم ھەنگاوەی بانکی ناوەندیش چاوەڕوان دەکرێت بەھای دۆلار ڕوو لە داشکانەوە بکات.