نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە ١٠٦ دۆلار بەرزبووەوە

26/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھاندا بۆ زیاتر لە ١٠٦ دۆلار بەرزبووەوە.


بەھۆی کاریگەری راگرتنی ھەناردەی نەوت و غازی روسیا بۆ ئەوروپا لە رێی ھێلی سەرەکییەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە کە بەراورد بە رۆژی دووشەممە بە رێژەی لەسەدا ١ پۆینت ٥٢ بەرزبۆتەوە، ھەروەھا بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٩٨ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و رێژەی بەرزبوونەوەکەی بەراورد بە رۆژی دووشەممە لە سەدا ١ پۆینت ٤٧ ە.