نەبوونی فەرمانگەی ڤێتێرنەری و كشتوكاڵ لە ناحیەی نەوجول كێشەی بۆ گوندنشینان دروستكردووە

11/06/2021
ناحیەی نەوجول
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە گوندی زینانە سەر بە ناحیەی نەوجول لە ناوچەی داودە گوندنشینێك بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوەوە نیوەی مەڕەكانی لەناوچوون، گوندنشینانیش دەڵێن ئەگەر فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە سنورەكەیاندا هەبوایە رەنگە بەزوویی چارەسەری ئاژەڵەكان بكرایە، ناحیەی نەوجول نزیكەی 35 گوندی لەسەرە و هەردوو فەرمانگەی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەریش لە ناحیەكە نەماوە، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی وشكەساڵییەوە مەترسی چۆڵبوونی گوندەكان دروستبووە.