جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە چین تۆمارکرا
کوردسات نیوز
حکومەتی چین تۆمارکردنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنی راگەیاند کە یەکێکە لە نەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەستەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، لە شاری شەنگەھای چەند توشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکراون و دوای پشکنین دەرکەوتووە توشی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون کە یەکێکە لە نەوەکانی کۆرۆنا و توشبووەکانیش لە وڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین و مەترسی زیادبوونی حاڵەتەکانیش ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە پزیشکییە پسپۆڕەکان لێکۆڵینەوەی وردیان لەو جۆرە نوێیەی ئۆمیکرۆن دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کاریگەرییەکانی بڵاوبکەنەوە کە لە جۆرەکانی تر مەترسیدارترە یاخود نا.
|