سەیف بەدر: تائێستا ٢٠٨ کەس لە عێراق تووشی کۆلێرا بوون

06/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی ٣٩ کەسی تری بە کۆلێرا راگەیاند و کۆی گشتی توشبووان ٢٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٩ کەسی تر تووشی کۆلێرا بوون، کۆی گشتی توشبووانیش لە سەرانسەری عێراق بۆ ٢٠٨ حاڵەت بەرزبووەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

"سەیف بەدر" روونیشیکردەوە، لە نێو توشبوواندا بە کۆلێرا ١٠٦ حاڵەت لە کەرکوک و ٥٢ لە بەغداد و ١٩ لە زیقار و لە دیالە ١١ حاڵەت تۆمارکراون، ھەروەھا لە سلێمانی ١٠ حاڵەت و لە موسەنا ٣ و لە بابل و واست و کەربەلا یەک ٢ حاڵەت و لە نەجەف یەک حاڵەت تۆمارکراوە.