کەوتنەوەی ئاگر دارستانێکی چل دۆنمی لە گوندی بێستانسوری شارەزوور سوتاند

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستانی گوندی بێستانسور لە شارەزوور کەوتەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، نزیکەی ٥٠٠ داری چنار و بی سوتاوە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، خەڵکی گوندی بێستانسوریش داوادەکەن حکومەتی ھەرێم تۆمەتباری سەرەکی ئەو تاوانە دەستگیربکات