رەوتی سەدر ھەوڵی جوڵاندنی شەقام و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان دەدات

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماوەی چەند رۆژێکە، چەندین ئاماژە لەلایەن سەرکردە دیارەکانی رەوتی سەدر و ھەژمارە نزیکەکان لە خودی "سەدر"ەوە بەدەرکەوتوون لەسەر جوڵاندنی شەقام و دەستپێکردنەوەی ناڕەزاییەکان دژی رەوشی سیاسی عێراق.

 چالاکوانان و شارەزایانی رەوشی سیاسی عێراقیش دەڵێن، سەدر تەنھا جوڵاندنی شەقامی بەدەستەوەیە بۆ رێگری کردن لە ھەنگاوەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پێکھێنانی حکومەتدا. دەشڵێن، ئەگەر خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر سەرھەڵبدات، ئەوا خۆپیشاندانەکان ھەمیشەیی دەبن و ئامانج لێی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و گۆشەگیر کردنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و لایەنە چەکدارەکان دەبێت.