ئێران دژایەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی سوریا دەکات

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران جارێکی تر دژایەتی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی سوریا راگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵی مھر ئاشکرایکرد، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق، حسێن عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و فەیسەڵ مقداد وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبۆتەوە و لە کۆبونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ کراوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیشیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی بە ھەموو شێوەیەک دژی ئۆپراسیۆنەکانی  تورکیایە لە سوریا ، راشیگەیاندووە ، ئێران  پشتگیری دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی دەکات بۆ قەیرانی سوریا .