تا ئێستا ٣٥٨ ھەزار کەس گەیشتوونەتە سعودیە بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تا ئێستا ٣٥٨ ھەزار کەس بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە مەدینە.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاشکرای کرد، بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، تا ئێستا ٣٥٨ ھەزار کەس لە وڵاتانەوە گەیشتوونەتە سعودیە، کە ٢٨٩ ھەزار کەسیان بە ڕێگەی ئاسمانیی و ٦٨ ھەزاریان لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتوونەتە مەدینە.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە باسی لەوەشکردووە، زۆرترین ئەو کەسانەی بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونە سعودیە، ھاووڵاتی بەنگلادیشی بوون و دوای ئەوانیش پاکستانی و ھیندی بوون.