فەتح: کازمی دەیەوێت لە ڕێگەی پشتیوانی دەرەکییەوە پۆستەکەی وەربگرێتەوە

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، مستەفا کازمی دەیەوێت لە ڕێگەی پشتیوانی دەرەکییەوە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

"غەزەنفەر بەتیخ" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھێندەی گرنگی بە دۆسییەی دەرەکی دەدات ھێندە گرنکی بە چارەسەری کێشە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق نادات.

ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا کازمی تۆمەتبارکرد بەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات گرنتی وەرگرتنەوەی پۆستەکەی بکات، بە وتەی ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا کازمی نایەوێت خواستی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرا بکات، بەڵام دیمەنی سیاسیی عێراق وادەردەکەوێت کازمی پۆستەکە وەرناگرێتەوە.