لە گەڕەکی تانجەرۆی سلێمانی بەھۆی شەڕەتەقەوە سێ کەس بریندار بوون

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە گەڕەکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی، لەسەر شەڕی منداڵ کە لە زستاندا شەڕەتۆپەڵیان کردووە، شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزاندا ڕوویدا و بەھۆیەوە سێ کەس بریندار بوون کە باوک و دوو کوڕن.

بە پێی زانیارییەکان، پێشتر لە زستاندا دوو کوڕی لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەدا چوون بۆ ئەزمەڕ بۆ ناو بەفر و شەڕەتۆپەڵیان کرد، لەوێ لەسەر ئەوەی تۆپەڵ گیراوەتە چەند کچێک دەمەقاڵێ دروست بوو.

وتیشی، ھەرچەندە ئەو کات کێشەکە چارەسەر کرا بەڵام ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش لایەنی دووەم چوونەسەر ماڵیان و بە فیشەک خۆی و دوو کوڕی بریندارکران و تۆمەتبارەکان ھەڵاتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی و کوڕە گەورەکەی تەندروستییان باشە، بەڵام کوڕە بچوکەکەی کە تەمەنی ١٦ ساڵە تەندروستیی جێگیر نییە.