ئێران دژایەتی خۆی بۆ ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
ئێران دژایەتی خۆی بۆ ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان ڕاگەیاند.
لە سەردانێکیدا بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ "بەشار ئەسەد"سەرۆکی سوریا، "حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی دژی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیایە لەناو خاکی سوریا.
وتیشی، ئامانج لەسەردانەکەی بۆ دیمەشق، ھێورکردنەوەی گرژییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریایە.
مانگێک لەمەوبەر "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆککۆماری تورکیا ھەڕەشەی کۆنتڕۆڵکردنی "مەنبەج و تەلڕەفعەت"ی کرد لە ڕۆژئاڤای کوردستان.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی "حوڕیەت"ی تورکی ئاشکرایکردووە، ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای فوڕات بۆ دوای جەژنی قوربان دواخراوە.
|