ئەمساڵ ١٣٦٠٠ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمار کراون

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە ١٣ ھەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمار کراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوە و زیانەکان و ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٣ ھەزار و ٦٠٠، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکان، جگە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕاشیگەیاند، ٤٧٪ی ئاگرەکان بەھۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویانداوە و زۆرینەی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە پارێزگای بەغداد بوون.