سزاکانی ڕۆژئاوا کاریگەری لە سەر کۆمپانیاکانی چەکی ڕووسیا نەبووە

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کارئەکتەرە سەرەکییەکانی ڕووسیا تا ئێستا ڕووبەڕووی ھیچ سزایەک نەبوونەتەوە، دەشلێت نزیکەی ٤٥ کۆمپانیای چەکی ڕووسیا بەدەرن لە سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.

ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە دیارترین ئەو بازرگانانەی کە تا ئێستا نەکەوتوونەتە ژێر سزاکانی ڕۆژئاوا (ئالان لوشنیکۆڤە) کە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای چەکە لە ڕووسیا.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆمپانیای ئەلماز ئانتەیش کە تایبەتمەندە بە مووشەک و سیستەمی دژە فڕۆکە نەکەوتووەتە ژێر سزاکانەوە.