داھاتی فرۆشتنی چەکی ئەڵمانیا لە شەش مانگدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ئەڵمانیا داھاتی فرۆشتنی چەکی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رایگەیاند کە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، داھاتەکەی کەمیکردووە.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەھای زیاتر لە ٤ ملیار و ١٤٠ ملیۆن دۆلار چەکی جۆراوجۆری بە وڵاتانی جیھان فرۆشتووە و زۆربەی کڕیارەکانیش وڵاتانی سەر بە یەکێتی ئەوروپان، بە تایبەتیش ھۆڵەندا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و ئۆکراین، جەختیشیکردوەتەوە، زۆربەی ئەو چەکانەی فرۆشراون تایبەتن بە ھێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتانە.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکردوە، داھاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی فرۆشتنی چەک، بە راورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.