سبەینێ دەست بە جیاکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان دەکرێت
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی کرێنیشینان، بڕیارە سبەینێ دەست بە جیاکردنەوەی فۆرمەکان بکرێت.
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم رایگەیاند، لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان کاراکراوە، تائێستاش زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس فۆرمەکەی پڕکردووەتەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە، ٢ی تەمموز دواوادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بڕیارە رۆژی یەک شەممەش دەست بەجیاکردنەوەی فۆرمەکان بکرێت و ھەر پارێزگایەک فۆرمەکانی خۆی ئاڕاستە بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و بە قیستی درێژخایەن بدرێت بە کەمدەرامەتان و کرێنشینان.
|