ئەردۆغان: سوپای تورکیا دەکەینە یەکێک لە بەھێزترین سوپاکانی جیھان

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی دەکەنە یەکێک لە بەھێزترین سوپاکان لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بە پێی بەرنامەیەکی داڕێژراو چەند ھەنگاوێکی گرنگیان ناوە بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی ھەموو بوارەکانی سەربازیی، بودجەیەکی زۆریشان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد، بەوەش سوپای تورکیا چەندین پلە لە ڕیزبەندی بەھێزترین سوپاکانی جیھان چووەتە پێشەوە.

وتیشی، بۆ ساڵانی داھاتووش بەرنامەی بەھێز داڕێژراوە بۆ زیاتر بەھێزکردنی سوپا و بواری ئاسمانی و سیستمی بەرگری، بۆئەوەی سوپای تورکیا ببێتە یەکێک لە بە ھێزترین سوپاکان لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان، لە داھاتوویەکی نزیکیشدا دەرەنجامەکەی دەردەکەوێت.