ھێمن ھەورامی: ئەستەمە ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ھیچ لێکنزیکبونەوەیەک لە نێوان لایەنەکاندا نییە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.

"ھێمن ھەورامی"جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەستەمە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و تا ئێستا لەسەر ئەو پرسە ھیچ لێکنزیکبونەوەیەک لە نێوان لایەنەکاندا نییە و عەیبەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو حزبە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانیان کە نەتوانن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.

وتیشی، پێویستە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی کارابکرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردن بکات.

 سەبارەت بە پرسی پێکھاتەکانیش رایگەیاند، دەبێت پێکھاتەکان خۆیان بڕیاربدەن نوێنەرایەتییەکانیان دیاریبکەن.