ژمارەی توشبووانی کۆلێرا لە سنە گەیشتووەتە ٣٠ کەس

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە پاریزگای سنە لە زیادبووندایە

بە پێی ئامارێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی توشبووانی کۆلێرا گەیشتووەتە ٣٠ کەس، بەڵام تائێستا ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمار نەکراوە.

 لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ھاتووە، لەو ژمارەیەی لە پارێزگای سنە وەک توشبووی کۆلێرا تۆمارکراوە، ٢٧ کەسیان لە مەریوان و یەک کەس لە سنە و کەسێک لە سەقز و کەسێکی تریش لە کامیاران تۆمارکراوە.