ئەمریکا: بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار ھاوکاری ئۆکراینمان کردووە

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وزارەتی بەرگری ئەمریکا، قەبارەی کۆمەکە سەربازییەکی خۆی بۆ حکومەتی ئۆکراین ئاشکراکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە، وەک یارمەتی پێشکەش بە ئۆکراین کراوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ئیدارەی جۆ بایدنەوە، بەبڕی ٧ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری حکومەتی کیێڤ کراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ھاوکارییەکان لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووی ھێرشەکانی ڕوسیا بووە بۆ سەر ئۆکراین، کە تا ئێستا گەیشتووەتە بڕی شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە پای ئەو ھاوکاریانەش، ڕوسیا یاداشتێکی ناڕەزایی داوەتە وڵاتانی ناتۆ و دوودڵی خۆی لە بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین نیشانداوە.

لەوبارەیەوە سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو کاروانە سەربازیانەی کە ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێن، دەکرێنە ئامانج و بۆردومانیان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش بڵاویکردەوە، کۆمەکە سەربازییەکانی ناتۆ بۆ ئۆکراین، یاریکردنە بە ئاگر.