خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەرێمی کوردستان بەرەو کارەسات دەبات

01/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پسپۆڕانی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەڵێن، خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە زیرەکەکان یەکێکە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی تاوان و کوشتن لە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، چاولێکەری و سەیرکردنی ڕێگەکانی تاوان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە، ھۆکارێکی دیکەی زیادبوونی تاوانە.