ھەپەگە: ١١ سەربازی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کوژران

01/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەپەگە ڕایگەیاند، ١١ سەربازی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کوژران. وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت ئەفسەرێکی سوپا بەھۆی کەوتن و ھەڵخلیسکان گیانی لە دەستداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ھەڵمەتیان کردووە، و جگە لەو ١١ سەربازە دوو سەربازی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپا بەھۆی کەوتن و ھەڵخلیسکان لە ھەرێمی کوردستان گیانی لە دەستداوە، ئەفسەرەکە تەمەنی ٢٤ ساڵەوە و خەڵکی شاری بورسایە.