سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا: ئۆکراین کاندیدی بەھێزە بۆ ئەندامیەتی لە یەکێتی ئەوروپا
کوردسات نیوز
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتەیەکی پێشکەش بە پەرلەمانی ئۆکراین کردووە ڕایگەیاند، ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپا لە دەستی کیێڤ خۆیدایە و کاندیدی بەھێزە بۆ ئەندامیەتی.
وتیشی، ئۆکراین تاکە وڵاتی ھاوبەشی یەکێتی ئەوروپایە لە ڕۆژھەڵاتەوە یاسایەکی دەرکردووە بۆ شکاندنی ھەژموونی کەمینەیەکی ئۆلیگارەکان لەسەر ژیانی سیاسی و ئابوری وڵاتەکەی. داواشیکرد یاساکە بە شێوەیەکی ورد و دروست جێبەجێ بکرێت.
|