ئەردۆغان: لەناکاودا ھێرش دەکەینە سەر باکوری سوریا

01/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا بەردەوامە و دەکرێت ھەموو شتێک لەناکاودا رووبدات.

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە مەدرید، سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی وڵاتەکەی بۆ سەر باکوری سوریا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کارکردن بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی باکوری سوریا بەردەوامە و ئەوان لە ئێستادا  ئۆپراسیۆنیان لە باکوری عێراق ھەیە و لە عەفرینیش لەکارکردندان ، ئەگەر کەمێک پشوو درێژبن ھەموو شتێک لەناکاودا روودەدات و بە بەھێزترین شێوە ئۆپراسیۆنەکە دەستپێدەکەن.

وتیشی، رێککەوتنی پشتیوانی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، کۆتایی نیە و بەبێ رەزامەندی پەرلەمان ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وتیشی، پێویستە ھەردوو وڵات پابەندبوونیان بە رێککەوتنەکەوە پیشانبدەن بەتایبەتیش رادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانەی تورکیا داوایان دەکات.

ئەگەر ھەردوو وڵات داواکراوەکانیان رادەستنەکەن، لە رێگەی دامەزراوەکانیانەوە چی پێویست بێت دەیکەن.