لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ جەژن و ھاتنی گەشتیاران دەکرێت
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوزاری سلێمانی، ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەستپێکرد و پێشبینی دەکات، ئەمساڵ بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ژمارەی گەشتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بێت، لە سلێمانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ شوێنی گەشتیاریی، لە ھۆتێل و مۆتێل و رێستۆرانت و خواردنگە، بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبن.
|