پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات

30/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە و ویستوەیەتی لەناوبازاڕ ساخی بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێکەوە کە چەکی بێ مۆڵەتی پێیە و دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بکاتەوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات بەھاوکاری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت. 

ئاشکراشیکرد، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەکێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد تۆمەتبار س ، ە ، م  لەدایکبووی ١٩٩٩ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.