کریستیانۆ فشار لە مانچستەر یونایتد دەکات

30/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

راپۆرتە ھەواڵییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت مانچستەر یونایتد لە بازاڕی گواستنەوەکاندا خواستی گەورە ی ھەبێت.

بڵابونەوەی ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە کە خۆرخی مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی دۆن لەگەڵ چەندین یانە لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە ئەگەری رۆیشتنی ئەفسانە پرتوگالییەکە لە ھاوینی ئەمساڵدا.

 بە پێی قسەی فابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەکان، دوای ھاتنی ئیریک تێن ھاگی راھێنەری نوێ داھاتووی رۆناڵدۆ لە ئۆڵدترافۆرد روون نییە.

راھێنەرە ھۆڵەندییەکە ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی شێوازێکی نوێ و بوێری تۆپی پێ، کە سەرکەوتنێکی زۆری لەگەڵ یانەی ئەیاکس بەخۆیەوە بینیوە، ھەروەھا دەوترێت رۆناڵدۆی تەمەن ٣٧ ساڵیش تین ھاگی خۆشدەوێت و سەرسامە بە شێوازە تاکتیکییەکەی، بەڵام ھێرشبەرە پورتوگالییەکە بە ھیچ شێوەیەک دڵخۆش نییە بە چالاکییەکانی مانچستەر یونایتد لەم گواستنەوەی ھاوینەدا.

 مانچستەر یونایتد تا ئێستا یەک گرێبەستی نەکردووە ، سەرەڕای ئەوەی چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ بارسێلۆنا گفتوگۆی لەسەر فرێنکی دی یۆنگ  دەستپێکردووە.

 ھەروەھا یانەی مانچستەر یونایتد ھەوڵدەدات تێرێل مالاسیای بەرگریکاری چەپ لە یانەی فاینۆرد بگوازێتەوە، کە نزیک بوو بە بڕی ١٥ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیۆنەوە بکات،  بەڵام رۆناڵدۆ دەیەوێت یونایتد ھەموو ھەوڵێک بدات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە پێویستەکان بۆ ئەوەی ھەوڵ بدات بگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ.