سوید: پێدەچێت دانوستانەکانی بە ئەندامبوونمان لە ناتۆ یەک ساڵ بخایەنێت

30/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماگدالینا ئەندرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند، پێدەچێت دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ھاوپەیمانی ناتۆ ماوەی یەک ساڵ بخایەنێت.

سەرۆک وەزیرانی سوید لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی لوتکەی ناتۆ کە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا، ڕوونیکردووەتەوە کە سوید بە ھەموو شێوەیەک پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتیەکان لە ڕادەستکردنی داواکراواندا و دانوستانەکانیشیان بۆ بە ئەندامبونی سوید لە ھاوپەیمانی ناتۆ بەردەوامە و پێدەچێت ماوەی یەک ساڵ بخایەنێت.

ھاوکات ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی مەترسییەکانی تورکیا سەبارەت بە تیرۆر بە جددی وەردەگرێت و ڕێککەوتنیان لەو بارەیەوە کردووە.