ئاژانسی وزە داوا لە ئەوروپا دەکات بەکارھێنانی غاز بە ڕێژەی ٣٠٪ کەم بکاتەوە

30/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت بۆ دروستنەبوونی قەیرانی مەترسیدار، بەکارھێنانی غاز بە ڕێژەی ٣٠٪ کەم بکەنەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی سزاکانی سەر کەرتی نەوت و وزەی ڕووسیا، قەیرانێکی مەترسیدار چاوەڕوانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات و پێویستە مامەڵەیەکی زۆر ورد و زانستییانەی لەگەڵ بکرێت بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی کەمبکرێتەوە و مەترسییەکی زۆر لە ژیانی ھاوڵاتیان و بوارە پیشەسازیی و بازرگانییەکان دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کۆی وڵاتانی ئەوروپا بەکاھێنانی غاز لە بوارە جیاوازەکاندا بە ڕێژەی ٣٠٪ کەمبکەنەوە، مەترسی قەیرانی وزە لە ئەوروپا زۆر کەم دەبێتەوە.