بەهۆی خزمەتنەكردنییەوە پاركی گشتی سەید سادق ڕووبەڕووی وێرانبوون دەبێتەوە

29/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پارکی گشتی قەزای سەیدسادق بەھۆی خزمەت نەکردنیەوە ڕووبەڕووی وێرانبوون دەبێتەوە.

شارەوانی قەزاکەش ئاماژە بەوە دەکات بە ھۆی کێشەی نێوان بەڵێندەری پێشوو کە نەیتوانیبوو پارکەکە سەوز بکات لێی وەرگیراوەتەوە و لە ئێستادا ڕادەستی وەبەرھێنەرێکی دیکە کراوە بۆ ئەوەی پارکەکە سەوز بکرێتەوە.