لە عێراق خەرجییەکانی کڕینی خۆراک ٣٠٪ داھاتی مانگانەی خێزان پێکدەھێنێت

29/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا خەرجییەکان بۆ کڕینی خۆراکە سەرەکییەکان لە ٣٠٪ی داھاتی مانگانەی خێزانەکان پێکدەھێنێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئایار ڕێژەی ھەڵاوسان بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٥.٤٪ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، خەرجیەکان بۆ خۆراک ٣٠٪ی داھاتی مانگانەی خێزانەکان پێکدەھێنێت. وەزارەتی پلاندانان وتووشیەتی، ئەو کاڵایانەی زۆرترین نرخیان بەرزبووەتەوە بریتین لە پێداویستی خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ، کە بە ڕێژەی ١.٩٪ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە، تێچووی گەشتەکانیش بە ڕێژەی لە ١.٥٪ نرخیان بەرزبووەتەوە.