لیتوانیا ھاوردەکردنی غازی سروشتی ڕووسیای قەدەغەکرد
کوردسات نیوز
بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەی وزە مۆسکۆ، پەرلەمانی لیتوانیا یاسای قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی غازی سروشتی ڕووسیای پەسەندکرد.
لیتوانیا کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ھاوپەیمانی ناتۆیە، پەرلەمانەکەی کڕینی غازی سروشتی ڕووسیای ڕاگرت، بەڵام یاساکە ڕێگە بە کۆمپانیا ڕووسیەکان دەدات، ژێرخانی لیتوانیا بەکاربھێنن بۆ گواستنەوەی غاز بۆ کالینینگراد، کە ناوچەیەکی ڕووسیایە لەسەر سنوری لیتوانیا و پۆڵەندا لەسەر دەریای باڵتیک.
لەلایەکیتریشەوە ڕۆژنامەی "کۆمێرسانت"ی ڕووسی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، بەرھەمی نەوتی ڕووسیا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە ٥٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
|