سوید و فینلەندا بەڵێنیاندا لە بواری تیرۆرھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا بکەن
کوردسات نیوز
سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان وڵاتەکەی و سوید و فینلەندا و ناتۆ، ئەوەی ویستویانە بەدەستیانھێناوە و سوید و فینلەندا بەڵێنییان داوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەماھەنگی تەواوی تورکیا بکەن.
لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید، سەرکردەکانی تورکیا و سوید و فینلەندا و ناتۆ، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵیان ئەنجامدا و دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی ویستوویەتی بەدەستیھێناوە و سوید و فینلەندا لەبەرامبەر بەدەستھێنانی پشتیوانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونیان لە ناتۆ بەڵێنیانداوە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەماھەنگی تەواوی ئەنقەرە بکەن.
ھەروەھا تورکیا و سوید و فینلەندا، لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا جەختیانکردەوە لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکانیان لەبواری سنوردارکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان.
ئاماژەیان بەوەشدا، ستۆکھۆڵم و ھیلسینکی، لێکۆڵینەوەی خێرا لە چالاکییەکانی پارەکۆکردنەوە و چەکدارکردن بۆ بەرژەوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێدەکەن و لەسەر بنەمای بەڵگەی پێویست تۆمەتبارانی تیرۆر رادەستی تورکیا دەکەن.
|