لە شنگال شەش گۆڕی بە كۆمەڵ هەڵدرانەوە نزیكەی 100 روفاتی ئێزدییەكانی تێدایە
کوردسات نیوز
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ ساڵ بەسەر ھێرشە دڕندانەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شەنگال، ئەمڕۆ شەش گۆڕی بە کۆمەڵ لە گوندی قنێی سەر بە قەزای شنگال ھەڵدرانەوە، کە نزیکەی ١٠٠ ھاوڵاتی ئێزدیان تیا کراوە بەژێر خۆڵەوە.
ھەڵدانەوەی گۆڕەکان بە ئامادەبوونی لایەنە حکومی و حزبی و چەندین کەسایەتی ئێزدی ھەڵدرانەوە، بۆ ناسینەوەشیان بڕیارە ڕوفاتەکان ببرێنە پزیشکی دادی بەغداد بۆ ناسنینەوەیان و ڕادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان.
|