لە ھەولێر دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە کوژران
کوردسات نیوز
خوێندکارێک لەسەر مامەڵەی گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەڵاحەدین کە ئەم مامەڵەیە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ھەڵیکوتایە سەر کۆلیژی یاسا و گوندی نوێی زانکۆ و د.کاوان ئیسماعیل راگری کۆلیژی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستای کۆلیژی ئەندازیاریی کوشت، داواتر خوێندکارەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
|