یۆنان تورکیا تۆمەتبار دەکات بە ناردنی کۆچبەران بۆ دوورگەکانی دەریای ئیجە
کوردسات نیوز
یۆنان، تورکیا تۆمەتبار دەکات بە ھەوڵدان بۆ ناردنی ١١٣٠ کۆچبەری نایاسایی بۆ دوورگەکانی دەریای ئیجە.
(یانیس پلاکیۆتاکیس) وەزیری کاروباری دەریایی و سیاسەتی دوورگەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا قاچاخچییەکانی تورکیا ھەوڵیانداوە ١١٣٠ کۆچبەری نایاسایی بگەیەننە دوورگە یۆنانییەکانی دەریای ئیجە، بەڵام دەسەڵاتدارانی دەریاوانی شوێنی بەلەمی قاچاخچییەکانیان دەستنیشانکردووە و لە ٢٤ ھەڵمەتی جیادا ڕێگرییان لێکردوون.
بە وتەی وەزیرەکەی یۆنان، تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بەھێزکردنی تۆڕەکانی قاچاخچیەتی.
لەسەر ئاستی داخوازییە ھەرێمییەکانیش، ئەسینا لە ڕێگەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنقەرە کردووە و داوای کردووە واز لە سیاسەتی گومانخستنە سەر سەروەری دوورگەکانی دەریای ئیجە بھێنێت.
|