بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان ۱٤ ھەلی کار ڕادەگەیەنێت

27/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی بۆیاخ کردنی ھێڵکاری سەر شەقامەکان ۱٤ ھەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ ھاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ناو تۆمار کردن لە سبەینێ سێشەممە دەست پێ دەکات تاکو ڕۆژی دوو شەممە و ٤/ ۷/ ۲۰۲۲ کۆتا ڕۆژی ناوتۆمارکردن دەبێت.

ھاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت، ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان بکەن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

۱. ھەڵگری مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.
۲ .دانیشتووی سنوری ئیدارەی گەرمیان بێت.
۳. بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میکانیک و پیشەسازی کەمتر نەبێت.

پێداویستیەکان:
۱. کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری کەسێتی (جنسێ)
۲. کارتی زانیاری
۳. دوو وێنە